ڕێبەری ئیمارات بۆ کورد: کار، ئیقامە و ژیان
Mamosta Online staff
  • زانیاری
  • لیستی کۆرسەکان
  • مامۆستای کۆرس
  • پرسیار/وەڵام
ناو حاڵەت دەست پێکردن
ڕێبەری ئیمارات بۆ کورد: کار، ئیقامە و ژیان
‏‎بۆ یەکەم جار لە کوردستان و عێراق
‏‎کۆرسی ڕێبەری ئیمارات بۆ کورد: کار، ئیقامە و ژیان.

‏‎کۆرسەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت :
‏‎١: زانیاری گشتی دەربارەی ئیمارات و ژیان و کارکردن بۆ زگورتی و عایلە و ڕوونکردنەوەی یاساکانی ئیمارات.

‏‎٢: پێدانی زانیاری تەواو لەسەر جۆرەکانی ئیقامەی کار و ئیقامەی وەبەرهێنەر و ئیقامەی ئاڵتونی و چۆنیەتی بەدەستهێنانیان .

‏‎٣: زانیاری و حسابات دەربارەی مەسروفاتی ژیان بۆ زگورتی و عایلە و نرخی کرێ و چۆنیەتی بەکرێگرتنی هۆتيل و شووقە و هاتوچۆ و خواردن و هەموو ئەو مەسروفاتانەی دەکرێت لەکاتی ژیانکردن لە دوبەی.

‏‎٣: چۆنیەتی بەدەستهێنانی هەلی کار لە دوبەی و دروست کردنی گروپێک بۆ فێرخوازان بۆ بینینی هەلی کاری ڕۆژانە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی سیڤی و پێدانی ڕێنمایی تەواو.

‏‎٤: چۆن ئیقامەی ئاڵتونی ١٠ ساڵی دوبەی وەردەگیرێت بەبێ کڕینی موڵک و ئەو کەسانە کێن کە وەری دەگرن و لەکوێ و چۆن داواکەت تەقدیم دەکرێت .

‏‎٥: چۆن ئیقامەی کاری 2 ساڵی دوبەی وەردەگریت بەبێ پێدانی پارە و کڕینی ئیقامە .

‏‎٦:چۆنیەتی دامەزراندنی کۆمپانیا و بزنس لە دوبەی و ڕوونکردنەووی تێچوونی پارە و ئەو بوارانەی کە داواکارییان لەسەرە لە بازاری دوبەی و سەرکەوتوو دەبێت و ئەو بوارانەی کە زیانی لێ دەکەیت ئەگەر بزنسی لێ بکەیتەوە.

‏‎٧: ئەو هەڵە باوانەی کە دەبنە هۆی وەڵام نەدانەوەت لەکاتی تەقدیم کردنی سیڤی بۆ هەلی کار لە دوبەی.

‏‎٨: پێدانی لیستێکی سەروو ٥٠ کۆمپانیا کە بەبەردەوامی کارمەندیان پێویست دەبێت .

٩: شیکردنەوەی موچەی مانگانەی کارکردن لە شوێنە جیاوازەکانی دوبەی وەک کارمەند بەپێی شوێن و جۆری کارەکەت .

(ئەم کۆرسە بە شێوازی ڤیدیۆی راستەوخۆی ناو دوبەی دەبێت پاش کۆرسەکە بەرچاو ڕوونی تەواوت دەبێت وەک کوردستان هەرلە دابەزینت لە مەتاری دوبەی تا نیشتەجێ بوون و شوێنەکانی دوبەی و هەلی کار و دەمەزراندنی بزنس)

ئەمانە و چەندین بابەتی تری گرنگ لە کۆرسەکە فێردەبن و تەواوی زانیارییەکانی کۆرسەکە لەژێر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەتی دوبەی دەبێت .
.